ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق:
تورکیا له هه‌رێمی کوردستان چەکی کیمیایی به‌کاردەهێنێت
بەشی عێراق و هەێمی کوردستان- ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، راپۆرتی دوو پسپۆڕی ئەڵمانی و سویسری لەسەر بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی لە هەرێمی کوردستان لەلایەن تورکیاوە پێشکەش کراوه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سۆران عومه‌ر له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی بڵاوی کرده‌وه: "لەسەر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە هەرێمی کوردستان لەلایەن تورکیاوە ڕاپۆرتی دوو پسپۆڕی ئەڵمانی و سویسری لەوبارەوە پێشکه‌ش کردووه و سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای لیکۆڵینەوە و بەدواداچون لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەکات".
پێشتر چه‌ندجارێک پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌که‌که) رایگه‌یاندبوو، "دەوڵەتی تورکیا لە بۆردوومانەکانیدا بۆسەر چەکدارەکانی ئەو گرووپە چەکی کیمیایی بەکاردەهێنێت، بۆیە داوا لە شاندە نێودەوڵەتییەکان دەکەین لەوبارەیەوە لێکۆڵینەوە بکەن".
بۆچوونی بەکارهێنەران