خبر 2023-01-15 07:10 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی پەیامی توند ئاراستەی پارتی دیموکرات دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی مەکتەبى سیاسی یەکێتی ڕایده‌گه‌یه‌نێت: "کابینەی نۆیەم کابینەی تەنگژەیە و پارتی لەم سەرۆک وەزیرانە سەرکەوتوو نەبوو".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ستران عەبدوڵڵا ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی بۆ سایتی فەرمی حزبەکەی وتوویه‌تى: کابینەی نۆیەم نەیتوانی ئەو بەرنامەیە جێبەجێ بکات کە داینابوو، نە چاکسازی کرد و نە توانیی هەرێمی کوردستان لەڕووی حکومڕانییەوە یەکبخاتەوە".

مه‌کته‌ب سیاسییه‌که‌ى یه‌کێتى باسى له‌وه‌ش کردوه‌: "کابینەی نۆیەم نەیتوانی ئەدای وەزیفی خۆی جێبەجێ بکات بەرامبەر بە خەڵکی کوردستان لەڕووی ژیان‌ و گوزەرانەوە و نەیتوانیی هاوبەشەکانی ڕازیی بکات لە حکوومەتدا و مەسروور بارزانیش نەیتوانی سەرکەوتوو بێت ‌و بەرنامەکەی بۆ جێبەجێ نەکرا و نەیتوانیی حکوومەت یەکبخات".

ستران عه‌بدوڵڵا جه‌خت ده‌کاته‌وه‌، "ئەوەی ئەم تیمەی بەڕێوەبردووە و تێیدا سەرکەوتوونەبووە، مەسروور بارزانییە".

ناوبراو به‌راوردى نێوان کابینه‌کانى ئێستا و ڕابردووشى کردووه‌ و ده‌ڵێت: "ئەگەر سەرۆک وەزیرانی کابینەی نۆ بەراورد بکەین بە سەرۆک وەزیرانەکانی کابینەکانی دیکە، مێژوو دەتوانێت هەڵسەنگاندن بۆ ئەوە بکات، بەڵام پارتی لەم سەرۆک وەزیرانەدا سەرکەوتوو نەبوو".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.