خبر 2022-12-28 05:44 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان:

ئەم هەفتەیە 400 ملیار دینارەکە لە بەغداوە دەگاتە هەولێر

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند ئەم هەفتەیە و پاش پشووەکانی سەری ساڵ 400 ملیار دینارەکە لە بەغداوە دەگاتە هەرێمی کوردستان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەباح حەسەن لە گفتوگۆ لەگەڵ ئاژانسی "بغداد الیوم"دا ڕایگەیاند: محەممەد شیای سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕەزامەندیی دەربڕیوە بە ناردنی ٤٠٠ ملیار دینار بۆ سەر حسابی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و فەرمانی بە لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە کە پابەندبن بەو ڕێککەوتنانەی کە لەگەڵ هەولێر کراوە.

سەباح حەسەن ئاماژەی بەوەش کردووە پاش تێپەڕاندنی چەند قۆناغێکی تەکنیکی ئەم هەفتەیە و پاش پشووەکانی سەری ساڵ 400 ملیار دینارەکە لە بەغداوە دەگاتە هەرێمی کوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.