ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان:
گۆڕان داواکاریی یه‌کێتیی بۆ یه‌کگرتنەوەی هه‌ردوو حزب رەت کردۆتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کورستان- ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان رایگه‌یاند: عومه‌ر سه‌ید عه‌لی، رێکخه‌ری کاربه‌ڕێکه‌ری بزووتنه‌وه‌که، داواکاریی یه‌کێتیی بۆ یه‌کگرتنەوەی هه‌ردوو حزب رەت کردۆتەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فواد جەمال، ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان، سه‌باره‌ت به هەواڵی پێشنیاری یەکێتی بۆ یه‌کگرتنه‌وه لەگەڵ گۆڕان بە میدیای نزیک لە حزبەکەی راگەیاند: "یەکێتی داوای دانیشتنێکیان لەگەڵ گۆڕان کردوە لە دوو هه‌فتەی ڕابردوو کە بڕیار بوو هه‌ریەک لە ڕەفعەت عەبدوڵا و کاک شاڵاوی عەلی عەسکەری بێن، لە ڕۆژی هاتنیان تەنها شاڵاو عەلی هاتبوو لەگەڵ عومەر سه‌ید عه‌لی کۆبووه‌تەوە و ئەم داوایەی کردووە کە لەبەر زەروورەتی وەزعی سلێمانی بەباشی دەزانین یەکبگرینەوە، لە هه‌مان وەختدا رێکخه‌ری کاربه‌ڕێکه‌ری بزووتنه‌وه‌که بەتوندی وەڵامی داوەتەوەو ڕەفزی ئەو پێشنیارەی کردووە".
فواد جەمال وتووشیەتی: "لە کۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانی عومەر سەید عەلی ئەمەی باس کردووە بۆ ئاگاداربوونی ئەندامانی جڤات کە پێشنیارێکی واهه بووە و ڕەفزمان کردووە".
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران