خبر 2022-12-28 07:19 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
نوێنەری کورد لە پەرلەمانی عێراق:

بەغدا لەژێر مەترسیی سزا ئابوورییەکانی واشنتۆندایە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری کوردی پەرلەمانی عێراق، شکستهێنانیی بەڕێوەبەرایەتیی بانکی ناوەندیی وڵاتەکەی بۆ کنترۆڵ کردنی نرخی دۆڵار ڕاگەیاند و وتیشی عێراق مەترسیی سزا ئابوورییەکانی ئەمریکاشی لەسەرە.

بەپێی هەواڵی کۆردپرێس، ئاژانسی "العراق الیوم" بڵاوی کردەوە ماجید شنگالی لە کۆبوونەوەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە: بانکی ناوەندیی عێراق بەهۆی فراوانبوونی سپیکردنەوەی پارە و گواستنەوەی نایاسایی پارە بۆ حسابی هەندێک لایەن و پێدانی 2 ملیار دۆلار وەک قەرز بە ئێران، لە سیاسەتی داراییدا شکستی هێنا و ئەمەش ڕەنگە بەغدا بخاتەژێر مەترسیی سزاکانی حکوومەتی ئەمریکاوە.

شنگالی ئاماژەی بەوەش کرد، بانکی ناوەندیی عێراق بەهۆی قاچاخچێتی دراو و هەوڵی سپیکردنەوەی پارەوە لەلایەن حکوومەتی ئەمریکاوە چالاکییەکانی سنووردار کراون.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.