خبر 2022-07-05 07:05 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا پارێزگای دهۆک لە هەرێمی کوردستان بۆردوومان دەکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چوار کاتژمێرە بە چڕی بۆردوومانی سنووری قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک دەکەن.

بەپیێ هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی شارپرێس بڵاوی کردەوە لەئێوارەى دوێنێ دووشەممەوە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەردەوامن لە بۆردوومان کردنى زنجیرە چیای مەتینا و دەوروبەری گوندەکانی ناوچەی نهێلێ لە سنووری قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆک.

بۆردومانەکانی تورکیا لەسەر ئەو ناوچانە بەردەوامە و شەوی ڕابردوو سێ کاتژمێر چەند ناوچەیەکی لە سنووری برادۆست لە پارێزگای هەولێر بۆردوومان کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.