تەندروستیی جیهانی: تووشبوون بە کۆرۆنا لە زۆربەی وڵاتانی جیهان لە هەڵکشاندایە
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەزگای تەندروستی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان لە نوێترین ڕاپۆرتی هەفتانەی خۆیدا سەبارەت بە پەتای کۆرۆنا ڕایگەیاندووە، ژمارەی گیانلەدەستدان لە جیهاندا هاوشێوەی هەفتەی پێشوو ماوەتەوە و نزیکەی 8500 کەسە. لە سێ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا و ئەمریکا گیانلەدەستدان بەهۆی کۆڤیدەوە زیادی کردووە.
هەر بهپێی راپۆرتهکه که درهنگانێکی ڕۆژی چوارشهممه بڵاوکراوهتهوه، ههفتانه زیاتر بهرزبوونهوهی حاڵهتی نوێی کۆڤید-19 له ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست تۆمارکراوە، که بهڕێژهی 47% زیادیان کردووه.
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاندووە، تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەورووپا و باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا بە ڕێژەی نزیکەی 32% بەرزبووەتەوە، لە ئەمریکاش بە ڕێژەی نزیکەی لە 14% بەرزبووەتەوە.
بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی، تێدرۆس ئادهانۆم گێبریسۆس گوتی حاڵەتەکان لە 110 وڵاتدا لە زیادبووندان، کە زۆربەیان بەهۆی جۆرەکانی ئۆمیکرۆن BA.4 و BA.5ەوە بوون.
تێدرۆس لەم هەفتەیەدا لە میانی کۆبوونەوەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتیشی: "ئەم پەتایە لە گۆڕاندایە، بەڵام کۆتایی نەهاتووە. گوتی توانستی بەدواداچوونی پەرەسەندنی بۆماوەی کۆڤید-19 "لە ژێر هەڕەشەدایە" لە کاتێکدا وڵاتان هەوڵەکانی چاودێریکردن و ڕێکخستنی بۆماوەیی کەم دەکەنەوە." هۆشداریدا لەوەی کە "بڵاوبوونەوەی جۆرە نوێیە سەرهەڵداوەکان و ئەگەری مەترسیدارتر قورستر لە ئارادایە."
ناوبراو داواشی کرد وڵاتان ڤاکسین دابین بکەن بۆ ئەو کەسانەی کە زۆرترین مەترسیان لەسەرە، لەوانەش کارمەندانی تەندروستی و کەسانی سەروو 60 ساڵ، ئاماژەی بەوەش کرد، سەدان ملیۆن کەس ڤاکسینیان وەرنەگرتووە و بە توندی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی و مردنیان لەسەرە.
تێدرۆس باسی لەوەشکرد، لە کاتێکدا زیاتر لە ملیارێک و 200 ملیۆن ڤاکسینی کۆڤید-19 لەسەر ئاستی جیهان بەکارهێنراوە، بەڵام تێکڕای ڕێژەی کوتانی ڤاکسینەکان لە وڵاتە هەژارەکاندا نزیکەی لە 13%یە.
ناوبراو گوتیشی: "ئەگەر وڵاتانی دەوڵەمەند ڤاکسین بدەن لە منداڵانی تەمەنی 6 مانگەوە و پلانیان هەیە گەڕی زیاتری پێدانی ڤاکسین سازبکەن، هزرمەندانە نییە کە پێشنیار بکەین وڵاتانی کەم داهات ڤاکسین وەرنەگرن و تەنها ڤاکسین بۆ ئەو کەسانە دابین بکرێت کە ژیانیاین زۆر لە مەترسیدایە."
بۆچوونی بەکارهێنەران