خبر 2022-07-02 09:33 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان: ئامانجمان لە سەردانی سووریا ئاسایش و ئاشتیی ناوچەکەیە

بەشی ئێران- وەزیری دەروەی ئێران ڕایگەیاند: بەشێک لە سەردانەکەی من بۆ سووریا بەو ئامانجەوە ئەنجام دەدرێت کە بتوانین ڕێگای ئاسایش و ئاشتی لە ناوچەکەدا جێگیر بکەینەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران پێش ئەوەی کە بەرەو دیمەشق بەڕێبکەوێت ڕایگەیاند: لە درێژی ئەوەی سەردانەی کە 4 ڕۆژ پێش ئێستا بۆ تورکیا ئەنجامم دا پێویستە لەگەڵ بەرپرسانی سووریش ڕاوێژ بکەین.

وەزیری دەورەی ئێران ڕاشیگەیاند: چەندین گۆڕانکاری لە ناوچەکەدا خەریکە ڕوودەدات و کۆماری ئیسلامیی ئێران هەوڵ دەدات بەردەوام ڕۆڵێکی سازێنەر بگێڕێت و ڕێگری بکات لە سەرهەڵدانی قەیرانی نوێ لە ناوچەکەدا.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەبیری هێنایەوە: بەشێک لە سەردانەکەی من بۆ سووریا بەو ئامانجەوە ئەنجام دەدرێت کە بتوانین ڕێگای ئاسایش و ئاشتی لە ناوچەکەدا جێگیر بکەینەوە بەتایبەت لە نێوان دوو وڵاتی گرینگی ناوچەکەدا، واتا تورکیا و سووریا کە ئێران پەیوەندیی گرینگی لەگەڵ هەردوولا هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.