خبر 2022-04-17 10:08 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تۆپخانەکانی تورکیا گوندەکانی هەولێر تۆپباران دەکەن

بەشی تورکیا- سوپای تورکیا لەڕێگای تۆپی دوور هاوێژەوە سنووری برادۆستی تۆپباران کرد و تەقەی هەمەڕەکیش دەنگی دەبیسترێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شارپرێس بڵاوی کردەوە سوپای تورکیا لە کاتژمێر 8:30 تاوەکوو 9:30 خولەک هەریەک لە چیای شەکیو و تالستا و کەمکۆڕایی و گۆڕەسێو تۆپباران کرد و زیانەکانیشی نەزانراون، بەڵام ترس و دڵەڕاوکێی بۆ ئەو هاوڵاتیانەی، بە مەبەستی کردنی گژوگیای بەهاری ڕوویان لەچیان کردووە دروست کردووە.

هەروەها دوو فڕۆکەی چاودێری بەردەوام بەسەر ئاسمانی سنوورەکە دەسووڕێنەوە و سەربازانی تورکیا بە دۆشکەش تەقە دەکەن .

ماوەی چەند رۆژێکە سوپای تورکیا چالاکییە سەربازییەکانى لەناو خاکى هەرێم چڕکردوەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.