نێچیرڤان بارزانی گەیشتە تورکیا
بەشی تورکیا- نێچيرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمی کوردستان بەمەبەستى به‌شدارى له کۆڕبه‌ندی ديپلۆماسيى ئانتاليا گەیشتە تورکیا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ينى نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به بانگهێشتى فه‌رمى گه‌يشته توركيا و له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و به‌رپرسانى باڵاى وڵاتانى جيهان، به‌شدارى له كار و چالاكييه‌كانى کۆڕبه‌ندی ديپلۆماسيى ئانتاليادا ده‌كات.
له په‌راوێزى کۆڕبه‌نده‌که‌دا كه تا يه‌كشه‌ممه 2022/3/13 ده‌خايه‌نێت، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ گفتوگۆ ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كان و بابه‌تى هه‌نووكه‌يى، چه‌ند ديدار و كۆبوونهوهيهک ئه‌نجام ده‌دات.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران