خبر 2021-11-02 19:29 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

فراکسیۆنى کۆمەڵ بایکۆتی کۆبوونەوەى سەرۆکایەتى پەرلەمان و فراکسیۆنەکان دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەریی لەپەرلەمانی كوردستان بڕیاریدا، بایكۆتی کۆبوونەوەیەی سبەینێی سەرۆکایەتی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان بكات.

کوردپرێس:

لە ڕاگەیەندراوێكی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەریی لەپەرلەمانی كوردستاندا هاتووە،ئێمە لە فراکسیۆنی کۆمەڵ بڕیارماندا بە بایکۆتکردن و بەشداریی نەکردن لەو کۆبوونەوەیەی کە بڕیارە سبەی چوار شەممە (٢٠٢١/١١/٤) سەرۆکایەتی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان ئەنجامی بدات.

وەك لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژەی پێكراوە، چەند هۆكارێك لۆ ئەو مەبەستە خراوەتە ڕوو، فراكسیۆنی كۆمەڵ پێیوایە، سەرۆکایەتی پەرلەمان لە ئاستی کێشە و داواکاریی خەڵکی کوردستاندا نیە، کارێکیان کردووە کە پەرلەمان نەتوانێت بە ئەرکی ڕاستەقینەی خۆی هەڵسێت،

هەروەها، پرسی گەندەڵیی و تاڵانکاریی "ڕێکخراو"ـی سامانی گشتیی، کۆچی بەلێشاوی خەڵک بۆ دەرەوەی وڵات کە خەریکە دەبێتە کارەسات، بێکاری و هەڵکشانی ڕێژەی هەژاریی و برسێتیی، مافی خوراوی فەرمانبەران و خەمی ئەو دەیان هەزار دەرچووەی زانکۆ و پەیمانگاکان لەپێشترن تا قسە و کۆبوونەوەی جدی لەسەر بکرێت .

لەگەل ئەوەی سەرۆكاەیتی پەرلەمان، وەڵامی یاداشتی ٥٤ پەرلەمانتاریان نەداوەتەوە تایبەت بە لێپرسینەوە و هەڵوێست وەرگرتن دژ بەو ئاستە نزمە لە بێڕێزی و مامەڵەی پەرلەمانتارێکی دەسەڵات کە بە پەرلەمانتاران و زۆرینەی خەڵکی کوردستان کردی .

لە کۆتاییدا ڕایدەگەیەنن، ئەوەی دەسەڵات و سەرۆکایەتی پەرلەمان دەیکەن، تەنها کات کوشتن و هەوڵدانە بۆ داپۆشینی ئەو فەشەلە گەورەیەی کە دەسەڵات توشی بووە .

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.