خبر 2021-10-29 07:03 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لقێکی ژووری بازرگانی لە قەسرشیرین کرایەوە

بەشی کرماشان- لقێکی ژووری بازرگانیی کرماشان لە شاری قەسرشیرین کرایەوە و لە ڕێوڕەسمی کرانەوەکەشدا کۆمەڵێک هەڵسووڕاوی بازرگانی و بواری هەناردەکردن بەشدارییان کرد.

کوردپرێس:

کەیوان کاشفی سەرۆکی ژووری بازرگانیی کرماشان لە ڕێوڕەسمی کرانەوەی لقی ژووری بازرگانیی کرماشان کە بە بەشداریی نوێنەری شاری قەسر و سەرپێڵ زەهاو و گێڵانغەرب لە پەرلەمانی ئێران و ژمارەیێک لە هەڵسووڕاواغنی بازرگانی و بواری هەناردەکردن بەڕێوە چوو ڕایگەیاند بە مۆڵەتی فەرمیی ژووری بازرگانیی ئێران ئەو لقە دەکرێتەوە.

سەرۆکی ژووری بازرگانیی کرماشان ئاماژەی بە ئەو هەل و توانا ئابووری و بازرگانییانە کرد کە لە قەسر شیرین ڕەخساوە و گوتیشی تواناکان هۆکاری سەرەکین بۆ دامەزراندنی ئەو لقەی ژووری بازرگانی.

کاشفی زیادیشی کرد: قەسرشیرین بە هۆی توانا ئابووری و بازرگانییەکەیەوە لە داهاتوودا دەبێتە جەمسەرێکی بازرگانی و ئابووریی پارێزگای کرماشان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.