خبر 2021-09-15 09:36 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
پەکەکە پشتڕاستی کردەوە:

دوو سەرکردەی باڵای پەکەکە لە کوردستانی سووریا گیانیان لەدەست داوە

بەشی تورکیا- پەکەکە، مەرگی دوو ئەندامی پێشەنگی خۆی لە بەهاری ئەمساڵدا ڕاگەیاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕاگەیەندراوی کۆمیتەی شەهیدانی پەکەکەدا هاتووە: هەردوو پێشەنگی پەکەکە، عیرفان گولەر (عادل ئورفا) و سەعید ئولچو (فەرات پیر) لە ڕۆژی ١٤ و ٢٩ی ئازاری ئەمساڵ بە نەخۆشیی لە کوردستانی سووریا گیانیان لەدەست داوە.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، شوێنی عیرفان گولەر و سەعید ئولچو، پڕ ناکرێتەوە، چونکە ئەو دوو کەسە هەموو ژیانی خۆیان لە پێناو تێکۆشان بۆ دەستخستنی ئازادیی گەلی کورد و مرۆڤایەتی تەرخان کردبوو.

عادل ئورفا و سەعید ئولچو لە پێشەنگانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیان و لەسەرەتای دامەزراندنی پەکەکەوە پەیوەندییان پێوەکردووە.

وەک کۆمیتەکەی پەکەکە باسی لێوەکردووە، ئەو دوو سەرکردەی پەکەکە، لەسەرەتای شۆڕش لە ساڵانی حەفتاکان بەشداربوون و دواتر هەریەکەیان زیاتر لە ٢٠ ساڵ لەناو زیندانی تورکیادا ماونەتەوە، پاش ئازادکردنیشیان، لە ساڵی ٢٠٠٠ و ٢٠٠١دا گەڕانەوە بۆ چیاکانی کوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.