میدیاکانی تورکیا ئیدیعا دەکەن:
بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی PKK لە باکووری کوردستانی عێراق کوژرا
بەشی تورکیا- میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردەوە لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی میت و سوپای تورکیادا، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی PKK لە چیای گارە کوژراوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی ئانادۆڵۆی تورکیا بڵاوی کردەوە بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە وەرگیراون، مەهمەت ئەمین ئهکینجی کە لە ڕیزەکانی پەکەکەدا ناوی خوازراوی "جەوهەر"ی هەبووە و وەک بەناو بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەپەگە کاری کردووە لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی میت و سوپای تورکیادا لە هەرێمی کوردستان کوژراوە.
مەهمەت ئەمین ئهکینجی لە ساڵی ٢٠١١دا چووەتە عێراق و پەیوەندیی بە پەکەکەوە کردووە.
دواتریش یاریدەدەری بەناو بەرپرسەکانی رێکخراوەکە کاری کردووە، ناوبراو لە دوای ساڵی ٢٠٢٠دا لە پەکەکە درا، چووەتە چیای گارە.
هێشتا پەکەکە کاردانەوەی بۆ ئەم هەواڵە نەبووە.
بۆچوونی بەکارهێنەران