که‌مپی مه‌خموور له‌لایه‌ن فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی تورکیا بۆردومان کرا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌مڕۆ هه‌ینی فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی تورکیا که‌مپی مه‌خمووریان بۆردوومان کرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تەلەفزیۆنی کوردستان تی ڤی بڵاوی کردەوە کەمێک پێش ئێستا فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا کەمپی مەخمووریان بۆردوومان کردووە و تا ئێستا نه‌زانراوه به‌هۆی بۆردوومانه‌که زیانی گیانی یان مادی لێ که‌وتۆته‌وه یان نا.
پێشتریش که‌مپی مه‌خموور چه‌ند جارێک له‌لایه‌ن فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی تورکیاوه له چه‌ند کاتێکی جیاوازدا کرابووه ئامانج و بۆردوومان کرابوو.
جێی باسه که‌مپی مه‌خموور پێشتر له‌سه‌رده‌می ڕژێمی پێشووی عێراق وه‌ک لانه و په‌ناگه‌یه‌ک بۆ ئاواره‌کانی کوردستانی تورکیا دروستکرابوو، ئێستا تورکیا به بیانۆی بوونی لایه‌نگر و چه‌کدارانی په‌که‌که‌وە که‌مپه‌که‌ی چه‌ند جارێکی تریش بۆردوومان کردبوو.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران