بۆردوومانی توركیا بۆ سهر ناوچهكانی شیلادزێ بریندار بوونی دوو هاووڵاتی لێكهوتهوه
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دوو هاوڵاتیی ناحیەی شێلادزێ لە هەرێمی کوردستان بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکەکانی تورکیاوە بریندار بوون.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وارشین سەلمان، قائیمقامی قەزای ئامێدی بە کوردستان 24ی راگەیاند، دوو هاووڵاتیەکە بە مەبەستی راوە ماسی چوونەتە گوندی سیدان لە ناوچەی شێلادزێ و لەناکاو بوونەتە ئامانجی فڕۆکەکانی تورکیا و به هۆی بۆردوومانی فڕۆكهكانهوه بریندار بوون.
قائیمقایمی ئامێدی راشیگەیاند، کە دوو هاووڵاتییەکە برینیان سووکە و دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست ڕەوانەی ماڵەوە کراون.
گوتیشی: ناوچەكه دوورە دەستە و ساڵانێکە گوندەکانی ئەو ناوچەیە چۆڵن و بە بەردەوام دەبنە ئامانجی فڕۆکەکانی تورکیا.
لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا لە سنووری قەزای ئامێدی بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکەکانی تورکیا و شەڕی چەکدارانی پەکەکەوە 36 هاووڵاتی ناوچەکە گیانیان لەدەست داوە و چەندین هاووڵاتیش بریندار کراون.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران