خبر 2021-08-27 06:57 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پارێزەرانی ئۆجالان جارێکی دیکە داواکارییان بۆ بینینی بریگرتەکەیان پێشکەش کرد

بەشی تورکیا- پارێزەرانی ئۆجالان، بە مەبەستی چوونە ئیمراڵی و سەردانییکردنی ڕێبەر ئۆجالان، داواکارییان پێشکەشی داواکاری گشتیی کۆماری بورسا کرد.

کوردپرێس

ڕۆژی پێنجشەمە 26ی ئابی 2021 هەریەک لە نەورۆز ئویسال، ئیبراهیم بیلمەز، مەزلووم دینچ و سەربای کۆکلو، پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان، بۆ ئەوەی لە زیندانی دوورگەی ئیمرالی چاویان بە بریگرتەکەیان بکەوێت، داواکاریی دیداریان پیشکەشی داواکاری گشتی کۆماری بورسا کرد.

پارێزەران دوای ٨ ساڵ ڕێگریی، لە ٢ی ئایاری ٢٠١٩ و لە دوایین جاریشدا لە ٧ی ئابی ٢٠١٩ دا، توانیبوویان چاویان بە بریگرتەکەیان بکەوێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.