ژمارەی قوربانیانی لافاوەكانى باکووری تورکیا بەرز بوويەوە
بەشی تورکیا- بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان بەهۆی ئەو لافاوەی لە پارێزگاکانی باکووری تورکیای داوە 70 کەس بوونەتە قوربانی.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکایەتی بەرێوەبردنی کارەسات و دۆخە لەناکاوەکان لە تورکیا (ئافاد)، بەرزبوونەوەى ژمارەی گیانلەدەست دانى لافاوەکانی دەریای رەشى بۆ 70 کەس راگەياند.
ئافاد، لە راگەیەندراوێکیدا لە بارەی لافاوەکانى رۆژئاواى دەریای رەش، ئاشکراي کرد لە کاستامۆنو 60، لە سینۆپ 9 و لە بارتن 1 کەس بەھۆی لافاوەکانەوە گیانیان لەدەست داوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران