ئامارە فەرمییەکان: ژمارەی ئەوانەی بەھۆی لافاوەوە لە تورکیا مردوون گەیشتە 57 کەس
بەشی تورکیا- سەرۆکایەتی بەرێوەبردنی کارەسات و دۆخە لەناکاوەکان لە تورکیا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ژمارەی ئەوانەی لە لافاوەکەی ناوچەکانی رۆژئاوای دەریای رەش لەو وڵاتەدا مردوون بۆ 57 کەس بەرزبوەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس: سەرۆکایەتی بەرێوەبردنی کارەسات و دۆخە لەناکاوەکان لە تورکیا (ئافاد) رایگەیاند، بەھۆی لافاوەوە 48 کەس لە کاستامۆنو، 8 کەس لە سینۆپ و 1 کەسیش لە بارتن مردوون .
ئاماژەی بەوەش کردووە، چارەسەرکردنی 9 برینداریش لە نەخۆشخانەکاندا بەردەوامە.
13ی ئەم مانگە، رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە پەیامێکدا رایگەیاند، پارێزگاکانی بارتن، کاستامۆنو و سینۆ لە رۆژئاوای هەرێمی دەریای ڕەش ناوچەی زیان لێکەوتوون و هەموو هەوڵێک دەخەنە گەڕ بۆ دووبارە ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکانیان.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئامارەنافەرمییەکان باس لە کوژرانی 250 بۆ 300 کەس دەکەن بەهۆی لافاوەکانی ئەمدواییەی تورکیاوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران