خبر 2021-08-06 07:25 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا:

داعش هەوڵ دەدات دۆخی نالەباری ناو کەمپەکانی سووریا بقۆزێتەوە

بەشی سووریا- وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند، داعش هەوڵ دەدات دۆخی نالەباری ناو کەمپەکان بقۆزێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەڕاگەیێندراوێکی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکادا هاتووە رێکخراوی داعش منداڵانی ناو کەمپەکان دەباتە دەرەوە و لە بیابانەکانی سووریا راهێنانیان پێدەکات، ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ ئەوەی ئەندامی زیاتر بۆ رێکخراوەکە کۆ بکاتەوە.

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لە راگەیەنراوێکدا ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەشێوەیەکی بەرچاو کەمپی هۆڵ لە سووریا بووەتە جێ سەرنجی ڕێکخراوی داعش، هەوڵ دەدات دۆخی نالەباری ناو ئەو کەمپانە بقۆزێتەوە بۆ دووبارە خۆ ڕێکخستنەوە و زیادکردنی ئەندامانی.

بەپێ ڕاپۆرتەکە، تاوەکوو ئێستا چەندین منداڵ لەلایەن داعشەوە براون بۆ ڕاهێنان لە دەرەوەی کەمپەکە.

کەمپی هۆل لە کوردستانی سووریا بووەتە شوێنی مانەوەی هەزاران خێزانی عێراقی، سووری و بیانی و نزیکەی ٦٥ هەزار کەسی تێدایە، کە زۆربەیان هێزان و منداڵی چەکدارانی پێشووی داعشن و لەو کەمپە دەستبەسەرن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.