خبر 2021-08-06 08:15 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و ئایەتۆڵڵا ڕەئیسی دەستیپێکرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم و سەید ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران دەستیپێکرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەیانی ئەمڕۆ هەینی کۆبوونەوەی شاندی باڵای هەرێم بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم و ئامادەبوونی رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم، پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف، کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری لەگەڵ ئایەتۆڵڵا ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران دەستیپێکرد.

دوێنێ نێچيرڤان بارزانى و رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بەشداربوون لە رێوڕەسمی سوێندخواردنی سەید ئیبراهیم رەئیسی.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.