خبر 2021-07-31 10:43 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
وەزیری ناوخۆی تورکیا:

کوژرانی ئەندامانی خێزانە کوردەکە پەیوەندیی بە پرسی کورد و تورکە نییە

بەشی تورکیا- وەزیری ناوخۆی تورکیا لەبارەی کوژرانی حەوت ئەندامی خێزانێکی کورد لە کۆنیا رایگەیاند، رووداوەکە هیچ پەیوەندییێکی بە پرسی کورد- تورکەوە نییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سولەیمان سۆیلو، وەزیری ناوخۆی تورکیا لەبارەی کوژرانی حەوت ئەندامی خێزانێکی کورد لە کۆنیا رایگەیاند: "رووداوەکە هیچ پەیوەندییێکی بە پرسی کورد-تورکەوە نییە، دوژمنایەتییێکی نزیکەی 11 ساڵەیە، هاوڕێیانمان لە نزیکترین کاتدا دەتوانن ئەنجامدەرانی تاوانەکە دەستگیریان بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش هێزە ئەمنییەکانمان کەوتوونەتەخۆ و بەم نزیکانە رادەستی یاسا دەکرێن".

شایانی باسە رۆژی هەینی خێزانێکی کوردی حەوت کەسی لە ناوچەی مارمارەی کۆنیا کۆمەڵکوژکران و دواتر خانووەکەشیان سوتێنرا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.