خبر 2021-07-29 06:19 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هێرشی ڕەگەزپەرستانە دەکرێتە سەر بنەماڵەیێکی کوردی دانیشتووی ئەنقەرە

بەشی تورکیا- بنەماڵەیێکی دانیشتووی ئەنقەرە بە هۆی هێرشی ڕەگەزپەرستانەی چەند دراوسێی تورکیان و هەروەها هەڕەشەی پۆلیس ناچار کران ماڵەکەیان چۆڵ کەن.

کوردپرێس:

بنەماڵەیێکی کوردی خەڵکی جۆلەمێرگ کە ماوەی دوو ساڵ بوو لە گەڕەکێکی شاری ئەنقەرە دادەنیشتن لە لایەن جیرانەکانیانەوە کەوتنە بەر پەلاماری ڕەگەزپەرستانە و پۆلیسیش هەڕەشەی لێکردن بۆیە ناچار بوون ماڵەکەیان بەجێ بهێڵن.

بنەماڵەکە خاتوونێکی 38 ساڵان و 5 منداڵەکەی بوون. ئەم خاتوونە بە ناوی "ز-د" سەرپەرشتیاریی بنەماڵەکەی دەکرد و بە کرێکاری بژیوی ژیانی دابین دەکرد.

ناوبراو لەو بارەیەوە بە هەواڵنێری مێزپۆتامیای گوتووە ماوەی دوو ساڵە دانیشتووی ئەو گەڕەکەن بەڵام کۆی جیرانەکان جنێوی ڕەگەزپەرستانەیان پێ داون و بە "کوردی پیس و تیرۆریست" ناویان هێناوین.

ئەو خانمە کوردە دەشڵێت کاتێک پێوەندیمان بە پۆلیسەوە کرد پۆلیسیش پشتگیریی دراوسێکانی کرد و هەڕەشەیان لێکردین و پێی گوتین دەتوانین بڵێین کە سەردانی گەڕەکەکەمان کردووە ئەو بنەماڵەیە چەکیان لا بووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.