خبر 2021-07-27 04:54 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
میدیاکانی تورکیا:

بەرپرسێکی باڵای پەکەکە لە باکووری کوردستانی عێراق کوژرا

بەشی تورکیا- میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردەوە لە ئۆپەراسیۆنێکی میتدا لە کوردستانی عێراق بەرپرسێکی PKK کوژراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، میدیاکانی تورکیا لەوان ئانادۆڵۆ و TRT و ڕۆژنامەی سەباح بڵاویان کردەوە بەرپرسی لۆجستی خواکورکی پەکەکە بەناوی هاکان ئاتەش کە ناوە نهێنییەکەی سەردار پیر ئاڤێستا بوو لە ئۆپەراسیۆنێکی میت-دا لە ناوچەی خواکورک لە باکووری کوردستانی عێراق کوژاوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتوون، هاکان ئاتەش کە لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٥ەوە تا ئێستا لە کوردستانی عێراق بووە، لەلایەن میتەوە چاودێری کراوە و شوێنەکەی دەستنیشان کراوە.

هەروەها لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە: لە ئۆپەراسیۆنێکدا کە لە ٢٢ی حوزەیرانی رابردوودا لە نزیک گوندی بیرکیم لە خواکورک ئەنجامدرا، هاکان ئاتەش کە ناوە نهێنییەکەی سەردار پیر ئاڤێستا بوو کوژراوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.