خبر 2021-07-12 13:36 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

داهاتی گومرگی لە ئازەربایجانی ڕۆژئاوا 40 لە سەد زیادی کردووە

بەشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا- بەڕێوەبەری گومرگەکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا داهاتی گومرگەکانی ئەو پارێزگایە سەدا 40 زیادی کردووە.

کوردپرێس:

تەوحید ئازەربود لە پرێس کۆنفڕانسێکیدا ڕایگەیاند لە ماوەی 3 مانگی ڕابردوودا بە ڕێژەی 399 هەزار و 468 تەن کاڵا لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواوە دەرکراوە کە بەهای ئەو ڕێژە هەناردەکراوە دەگاتە 242 ملوێن دۆلار و ئەوەش بەراورد بە ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو سەدا 40 بەرزبوونەوەی بە خۆوە بینیوە.

ناوبراو گوتیشی لەو ڕێژەیە 253 هەزار تەن لە ڕێگای گومرگەکانەوە و 146 هەزار تەن لە ڕێگای بازاڕچە سنوورییەکانەوە ئەنجام دراوە.

ئازەبود ئاماژەی بەوەش کرد کە ڕێژەی کاڵای هاوردەکراو لە سێ مانگی ڕابردوودا 133 هەزار و 287 تەن کاڵا بووە کە بەهاکەی دەگاتە 252 ملوێن دۆلار.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.