به‌شی كوردی له كتێبخانه‌ی نیشتمانیی یۆنان ده‌كرێته‌وه
کوردپرێس:
ڕۆژی پێنجشەمە 1ی تەمووزی 2021 وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیێندراوێکی لەبارەی کراونەوەی بەشی کوردی لەقوتابخانەی نیشتمانیی وڵاتی یۆنان بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند ئەو بەشە بە ڕەزامەندیی دەوڵەتی یۆنان دەکرێتەوە.
ئ ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان:
ئاگادارییێک له‌وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانه‌وه
له‌چوارچێوه‌ی كار‌و چالاكیه‌كانی وه‌زاره‌تماندا و به‌هاوكاری دڵسۆزان، پاش هه‌وڵ و ته‌قه‌لایه‌كی زۆر، توانیمان ڕه‌زامه‌ندی حكومه‌تی یۆنان وه‌رگرین بۆ كردنه‌وه‌ی به‌شێكی كوردی له كتێبخانه‌ی نیشتمانی یۆنان.
بۆئه‌م مه‌به‌سته داوا له‌نووسه‌رانی كوردستان ده‌كه‌ین، ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت كتێبه‌كانیان به‌شێوه‌ی كتێب و به شێوه‌ی دیجیتاڵی له‌و كتێبخانه‌یه‌دا هه‌بن، ده‌توانن له‌ڕێگه‌ی كتێبخانه‌ی گشتی شاره‌كانیانه‌وه بۆماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك كتێبه‌كانیان ڕه‌وانه بكه‌ن بۆمان به هه‌ردوو شێوه‌ی كتێب یان له‌سه‌ر CD به دیجیتاڵی.
ناوه‌ڕۆكی ھه‌ر كتێبێك به‌دێڕ و نیوێك تا دوو دێڕ له‌سه‌ر كاغه‌زێك بنووسرێ و بخرێته ناو دوتوێی كتێبه‌كه‌وه.
ئه‌مه‌ش ده‌بێته ده‌رفه‌تێك بۆ نووسه‌رانی كوردستان تاكتێبه‌كانیان له‌كتێبخانه‌ی وڵاتانی دنیادا بڵاو ببنه‌وه.
له‌هه‌ولێر له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كتێبخانه گشتییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی وه‌زاره‌ت له‌دیوانی وه‌زاره‌ت له‌پێشوازی كتێبه‌كان و نووسه‌رانی هێژادا ده‌بین.
بۆچوونی بەکارهێنەران