خبر 2021-06-22 10:11 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەزارەتی بەرگریی تورکیا کوژرانی سەرکردەیێکی پەکەکە رادەگەیەنێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی بەرگریی تورکیا کوشتنی سەرکردەیێکی پارتی کرێکارانی کوردستان لە پارێزگای سلێمانی، رادەگەیەنێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ سێشەممە 22-6-2021، وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە بەیاننامەیێکدا، رایگەیاندووە: لە هێرشێکی ئاسمانیدا لە سنووری پارێزگای سلێمانیدا، سەرکردەیێکی پەکەکە بە ناوی (وڵات دۆغان - وڵات دەرسیم)، کوژراوە.

وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئاماژەی بە شوێنی تەواوی هێرشەکە نەکردوو، بەڵام باسی ئەوەی کردووە، کە هێرشەکە بە هاوکاریی دەزگای هەواڵگریی تورکیا (میت) ئەنجام دراوە.

شایانی باسە لە چەند رۆژی رابردوودا، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دوو ئۆتۆمبێلیان لە نزیک ماوە و لە پشدەر کردە ئامانج.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.