خبر 2021-06-15 05:48 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بايدن: کۆبوونەوەیێکی پۆزەتیڤ و بەرھەمدارمان لەگەڵ ئەردۆغان ئەنجام دا

بەشی جیهان- سەرۆکی ئەمریکا، سەبارەت بە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرکۆماری تورکیا، رایگەیاند کە کۆبوونەوەیێکی پۆزەتیڤ و بەرھەمدارمان ئەنجام داوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا بایدن، لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەردۆغان، لە پەراوێزی لووتکەی ناتۆ لە برۆکسل، کۆنگرەیێکی رۆژنامەوانیی ئەنجامدا و لەبارەی کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ ڕەجەب تەییب ئەردۆغان وتی: تیمەکانمان بەردەوامی بە کۆبوونەوەکان دەدەن، لەو بڕوایەدام کە پێشکەوتنێکی راستەقینە لە نێوان تورکیا و ئەمریکا تۆماردەکەین.

شایانی باسە پرسی کوردەکانی سووریا و بەکار هێنانی سیستەمی ئیس400 ڕووسی لەلایەن تورکیا و بە فەرمی ناساندنی کۆمەڵکوژیی ئەرمەنییەکانە لەسەردەمی عوسمانیدا لەلایەن جۆ بایدن و بابەتی فەتحوڵڵا گولەن لەپرسە سەرەکییەکانی نێوان ئەمریکا و تورکیایە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.