خبر 2021-06-13 12:30 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئوتومبیلێکیان لە هەرێمی کوردستان کردە ئامانج

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فڕۆکە جەنگییەکانی توکیا لە سنووری پشدەر ئۆتۆمبێلێکیان کردە ئامانج و بەو هۆیەوە چوار کەس لەناو ئۆتۆمبێلەکە گیانیان لەدەست داوە.

کوردپرێس:

تەلەڤزیۆنی کوردستان 24 ڕایگەیاند لەنێوان گوندی گیرە ـــ کانی لان، لە سنووری قەزای پشدەر، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکیان کردە ئامانج .

بە ئیدعای کوردستان 24 ئۆتۆمبێلەکە چوار چەکداری پەکەکەی تێدا بووە و سەرجەمیان گیانیان لەدەستداوە.

بەکر بایز، قایمقامی قەڵادزێ بەکوردستان24ی گوت "لەناو ئۆتۆمبێلەکە 3 تا 4 کەس کوژراون و ئێستا هێزه ئەمنییەکان کار بۆ دەرهێنان و ناسینەوەیان دەکەن".

ئاماژەی بەوەش کرد "یەکەم جارە فڕۆکەکانی تورکیا لەو نزیکانە بۆردومان بکەن".

گوندی گیرە دەکەوێتە دووری 15 کم ی باکووری خۆرهەڵاتی قەڵادزێی سەنتەری قەزای پشدەر لە سنووری ئیدارەی راپەڕین.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.