خبر 2021-06-12 12:34 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
وەزارەتی حەج و عەمرەی سعوودیە:

ئەمساڵ هیچ کەسێک لە دەرەوەى سعوودیە بۆی نییە بەشداریی مەراسیمی حەج بکات

بەشی جیهان- وەزارەتی حەج و عەمرەی سعوودیە بڕیاری دا مەراسیمی ئەمساڵی حەج تەنها بە بەشداریی هاوڵاتی و دانیشتووانی سعوودیە بەڕێوەدەچێت.

کوردپرێس: بەپێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی حەج و عومرەی سعوودیە، بەهۆی ڕێکارەکانی خۆپاراستن لە کۆرۆنا و ڕێگری لە بڵاوبوونەوەى نەخۆشی زیاتر، بڕیار دراوە ژمارەی حاجیان کەم بکرێتەوە و تەنها 60 هەزار کەس بەشداری مەراسیمی ئەمساڵی حەج بکەن.

بەپێی ڕێنماییەکان، ئەو کەسانەی بەشداری دەکەن دەبێت تەمەنیان لە نێوان 18 بۆ 65 ساڵدا بێت و ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتبێت.

بەپێی ئامارەکان، لە 10 ساڵی ڕابردوودا، 150 ملیۆن کەس بە مەبەستی بەشداری لە مەراسیمی حەج سەردانی سعوودییەیان کردووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.