خبر 2021-06-07 10:31 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەردۆغان کوشتنى سەرکردەیێکى گەورەى پەکەکەى لە ئۆپەراسیۆنی سەربازیی وڵاتەکەی لە باکووری عێراق ڕاگەیاند

بەشی تورکیا- سەرۆک کۆمارى تورکیا ڕایگەیاند سەلمان بۆزکیر سەرکردەى پارتى کرێکارانى کوردستانیان کوشتووە، کە بەرپرسى گشتى کەمپى مەخمور بووە کە پەنابەرە کوردەکانى تێدایە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رەجەب تەیب ئەردۆغان (6ى حوزەیرانى 2021) لە تۆڕى کۆمەڵایەتى توویتەر بڵاوی کردووەتەوە "دەمەوێت مژدەیێک بدەم بە نەتەوەکەمان، سەلمان بوزکیر ناسراو بە دکتۆر حسێن، بەڕێوەبەرى یەکەمى ڕێکخراوى پەکەکە و بەڕێوەبەرى گشتى کەمپى مەخموور کوژراوە".

ئه‌ردۆغان سوپاسی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كرد كه‌ رۆڵیان هه‌بووه‌ له‌ ئه‌نجامدانی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ و ئاماژەى بەوەش داوە "ڕێگە بەو ڕێکخراوە نادەین کەمپى مەخموور لە باکوورى عێراق بەکاربهێنێت بۆ خۆشاردنەوە و بەردەوام دەبین لە وشک کردنیان.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.