پۆلیسی تورکیا چەند ئەندامی HDP و DBPی لە ئادانا و دێرسیم دەستگیر کرد
بەشی تورکیا- پۆلیسی تورکیا دوای هه‌ڵکوتانه سه‌ر ماڵیان هه‌ڵمه‌تێکی بۆ ده‌ستگیرکردنی چەند ئەندامی HDP و DBPی لە ئادانا و دێرسیم دەستپێکرد و ٢٠ کەسیان لەو دوو حزبە دەستگیر کرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی چالاکی بۆ که‌جه‌که، زیادکردنی ئه‌نجام بۆ رێکخراوه‌که و به‌کارهێنانی ئه‌نجومه‌نی لاوانی هه‌ده‌په بۆ کاره‌کانی رێکخراوه‌که و ئاراستەکردنی مۆلۆتۆڤ و بۆمبی ده‌ستکرد که له‌لایه‌ن هۆبه‌ی دژه‌تیرۆری ئاسایشی ئاداناوه ده‌ستنیشان کرابوون، سه‌رۆکایه‌تی داواکاری کۆماریی ئادانا بڕیاری ده‌ستگیرکردنی بۆ ٢٠ کەس له ئادانا، شرنه‌خ و دێرسم ده‌رکرد که ژماره‌یه‌ک به‌رپرسی ئێستا و پێشووی هه‌ده‌په و پارتی دیموکراتی ناوچه‌کان-یان لەنێودایه.
ژماره‌یێک له‌و تۆمه‌تبارانه‌ی ده‌ستگیرکراون دوای پشکنینی ته‌ندروستی له یه‌که‌ی پزیشکی دادوه‌ریی، ره‌وانه‌ی ئاسایش کران.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران