خبر 2021-05-19 13:01 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

جەمیل بایک: ئەگەر پەکەکە و یەپەگە نەبوایەن، بە تەواوەتی ئێزدییەکان کۆمەڵکوژ دەکران

بەشی تورکیا- هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوبەریی کەجەکە ڕایدەگەێنێت، بۆ ئەوەی ئێزدییەکان جارێکی دیکە ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژی نەبنەوە، پێویستە بگەڕێنەوە سەرخاکی خۆیان لە شەنگال و خاوەنداری لە خۆبەڕێوبەری خۆیان بکەن.

کوردپرێس:

جەمیل بایک هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوبەری کەجەکە ڕایگەیاند "ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا لە سەر شەنگال کە بە پشتیوانی هەندێک هێزی هەرێمی و نێودەوڵەتییەوە کرا، لە بنەڕەتدا بڕیارێکی هەڵە و بەواتای فەرمانێکی دیکەیە لە دژی ئێزدییەکان، چونکە ئێزدیکەکان بۆ خۆشیان لەو باوەڕەدان کە سوپای عێراق و چەکدارەکانی پەدەکە کە لە شەنگال هەڵهاتن و بە بێ بەرگری ئێزدییەکانیان ڕادەستی داعش کرد، ئەو هێزانە ناتوانن جارێکی دیکە ببنە فریادڕەسیان و خەڵکی شەنگال هێشتا داخدارە و بە هەزاران ژن و گەنجیان چارەنووسیان نادیارە".

ئاماژەی بەوەشدا، ئەگەر ئێزدییەکان حەز و خۆشەویستییان بۆ ڕێبەر ئۆجالان و پەکەکە هەیە ئەوە لەبەر ئەوەیە ئەگەر گەریلاکان و شەڕڤانانی یەپەگە نەبوایەن، بە تەواوەتی کۆمەڵکوژ دەکران، ئەوەی بە هانای ئێزدییەکانەوە چوو گەریلا و شەڕڤانانی یەپەگە بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.