خبر 2021-05-15 07:41 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دەمیرتاش: بۆ ڕزگاربوونمان لە دەست ئەم دەسەڵاتە شەڕلاتە پێویستە داوای هەڵبژاردنی پێشوەختە بکەین

بەشی تورکیا- هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە لە پەیامێکدا ڕەخنەی توند لە دەسەڵاتی تورکیا دەگرێتەوە و دەڵێت بۆ ڕزگاربوونمان لە دەست ئەم دەسەڵاتە شەڕلاتە پێویستە داوای هەڵبژاردنی پێشوەختە بکەین.

کوردپرێس:

سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتیکی گەلان تویتێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاو کردەوە و تێیدا وێڕای ڕەخنەگرتنی توند لە دەسەڵاتی ئێستای تورکیا داوای کردووە بۆ دەربازبوون لە دەسەڵاتی شەڕلاتی ئێستای تورکیا هەڵبژاردنی پێشوەختە بکرێت.

دەمیرتاش لە بەندیخانەی ئیدیرنە بەند کاروە و لە ڕێگای چوار تویتەوە ئەم پەیامەی خۆی بڵاو کردۆتەوە.

دەمیرتاش بە هاووڵاتییانی وتووە ئەوەی دەبێتە هۆی پەرۆش بوونی ئێوە و تێکدانی ژیانتان نەخۆشیی کۆرۆنا و Covid-19 نیە بەڵکوو AKP/ 128 هۆکاری ئەو پەرێشانییەتانە.

هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە داوا لە هاووڵاتییانیش دەکات خەمسارد و بێهەڵوێست نەبن لە بەرامبەر وەزعی ئێستا و هەوڵ بدەن لە دەسەڵاتی دزی ئێستای تورکیا ڕزگاریان بێت.

منصور رحیمی

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.