خبر 2021-05-02 07:14 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تورکیا بەردەوامە لە ناردنی هێز بەرەو سنوورەکانی هەرێمی کوردستان

بەشی تورکیا- دەیان بارهەڵگری هێزەکانی تورکیا و هێزەی زەوینی ئەو وڵاتە لە ڕێگای شەرنەخەوە بەرەو ناوچەی بەڕێوەچوونی ئۆپەراسیۆنی تورکیا لە دژی پەکەکە بەڕێکەوتوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پاش هەفتەیێک لە دەست پێکردنی دوو ئۆپەراسیۆنی پەنجەی شریخە و برووسکە، ناوچەی شەرنەخ ئێستاش شایەتحاڵی هاتوچۆی هێزە سەربازییەکانی تورکیایە.

ڕۆژنامەی سۆزجۆ ڕاپۆرتێکی لەمبارەوە بڵاو کردەوە و ڕایگەیاندووە هێزە تایبەتەکانی تورکیا لە ڕێگای شەرناخەوە بەرەو سنوورەکان بەڕێکەوتوون.

هەروەها ڕۆژنامەکە بڵاوی کردەوە لە یەکەم کاتژمێرەکانی ڕۆژی شەمەوە دەیان بارهەڵگری هێزە زەوینییەکان لە ڕێگای شەرناخەوە تێپەڕیون و کۆپتەرەکانی جۆری سیکۆرسکی ژمراەیێک زۆر هێزیان بۆ ناوچەی ئۆپەراسیۆنەکە گواستۆتەوە. هاوکات فڕۆکە شەڕکەرەکانی جۆری ATAK بەردەوامن لە بۆردوومانی ئامانجە دیاری کراوەکان.

وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاندووە سوپای وڵاتەکەمان خەریکی وێران کردنی شوێنی خۆحەشاردانی پەکەکە-ن تا چیدی کەڵکیان لێوەرنەگیردرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.