خبر 2021-04-30 13:34 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
وەزارەتی بەرگریی تورکیا:

لە دوایین ئۆپەراسیۆنمان لە هەرێم ٤٢ چەکداری پەکەکەمان کوشتووە

بەشی تورکیا- وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، سوپای وڵاتەکەی لە هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی و تا ئێستا ٤٢ چەکداری "پەکەکە"یان کوشتووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوەکرد، سوپای وڵاتەکەیان لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنەکانی چنگی برووسکە و چنگی هەورە تریشقەدا بەردەوامە لە بەئامانج گرتنی پێگەکانی پارت کرێکارانی کوردستان لە هەرێمی کوردستان.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، هێزەکانیان لە هەردوو ناوچەی مەتینا و ئەفشین – باسیان دا بەردەوام هێرشە ئاسمانی و زەمینییەکانی بۆ سەر پێگەکانی پەکەکە ئەنجام دەدەن.

باسی لەوەش کردووە، لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنەکەوە تا ئێستا ٤٢ چەکداری پەکەکەیان کوشتووە.

لە ٢٣ی نیسان سوپای تورکیا بە بیانوی هەبوونی بنکە و بارەگای پارتی کارێکارانی کوردستان لە ناوچەکانی مەتینا و ئەفشین – باسیان لە هەرێمی کوردستان دەستی کردووە بە ئۆپراسیۆنی چنگی برووسکە و چنگی هەورە تریشقە بە ئامانجی هێرش کردن و لێدان لەو پێگە و بنکانە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.