خبر 2021-04-28 06:27 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
عومەر چەلیک وتەبێژی AKP:

ئەرمەنستان یەکەم خەسارمەندی وتەکانی جۆ بایدنە

بەشی تورکیا- عومەر چەلیک، گوتەبێژی ئاکپارتی لە کاردانەوەیێکدا بۆ وتەکانی بایدن، ڕایگەیاند: ئەو وتانە خەسار لە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی تورکیا و ئەرمەنستان دەدات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عومەر چەلیک گوتەبێژی پارتی داد و گەشە (AKP) پاش کۆبوونەوەی لیژنەی ناوەندیی حزبەکەی بە سەرۆکایەتیی ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، کاردانەوەی بۆ بەیاننامەکەی جۆ بایدن نیشان دا کە کوشتنی ئەرمەنییەکانی لە لایەن عوسمانییەوە وەکوو ژینۆساید ناساندبوو و وتی: یەکەم لایەنی خەسارمەندی وتەکانی بایدن ئەرمەنستان بوو. چوونکە دەرفەتی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ تورکیا لەدەست دا.

عومەر چەلیک ئاماژەشی بەوە دا کە ئەمە یەکەم جارە سەرۆک کۆماری ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا سونەتی سەرۆکە پێشووەکانی ئەمریکا وەلادەنێت و ووتی: ئەوەی کە ناوی ژینۆساید لەسەر میللەت و وڵات و مێژوومان دابنێن قبووڵ ناکەین و ئەو کەسانەش ئەم دەستەواژەیە بەکار دێنن مەحکووم دەکەین.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.