وەزیری دەرەوەی تورکیا لەسەر بە جینۆساید ناساندنی کۆمەڵکوژیی ئەرمەنەکان لەلایەن ئەمریکاوە هاتە دەنگ
بەشی تورکیا- وەزیری دەرەوەی تورکیا لەسەر بە جینۆساید ناساندنی کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکان لەلایەن سەرۆکی ئەمریکاوە، هاتەدەنگ و رایگەیاند، لێدوانەکانی جۆ و بایدن لەسەر ئەو پرسە رەتدەکەینەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەولوود چاوش‌ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا، لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توویتەر، نووسیویەتی، وتەکان مێژوو ناگۆڕن، دەربارەی مێژووی وڵاتەکەمان وانە لە کەس وەرناگرین.
وەزیری دەرەوەی تورکیا نووسیویشیەتی، بەتەواوەتی بەکارھێنانی دەستەواژەی "کۆمەڵکوژی" لەلایەن جۆ بایدن رەت دەکەینەوە کە تەنھا ئامانجی راکێشانی سەرنجی خەڵکە.
جۆبایدن وه‌ک یه‌که‌م سه‌رۆکى ئه‌مریکا کۆمه‌ڵکوژى ئه‌رمه‌نه‌کانى به‌جینۆساید ناساند و ده‌ڵێت، هه‌موو ساڵێک له‌و رۆژه‌دا یادى ئه‌وانه ده‌که‌نه‌وه که له‌سه‌رده‌ستى عوسمانیه‌کان کوژراون.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران