خبر 2021-04-21 14:40 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەزیری بازرگانیی تورکیا لە کار لادرا

بەشی تورکیا- سەرۆککۆماری تورکیا لە حوکمێکدا وەزیری بازرگانیی تورکیای بە تۆمەتی گەندەڵی لە کار لادا.

کوردپرێس:

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا لە حوکمێکدا ڕایگەیاند بە بۆنەی خراپ بەکارهێنانی پۆستی وەزارەتی بازرگانی، وەزیری بازرگانیی وڵاتەکەی لە کار لاداوە.

ئەو حوکمە لە ماڵپەڕی دەوڵەتیی ڕۆژنامەی فەرمی بڵاو کراوەتەوە و بە گوێرەی حوکمەکە ڕوخسار پکچان لە پۆستی وەزارەتی بازرگانی لادراوە و مهمەت مووش لە جێگای ناوبراو دانراوە.

شایانی باسە ماوەیێک لەوەو پێش چەند هەواڵێک بڵاو بوویەوە کە گوایا وەزارەتی بازرگانیی تورکیا 9 ملوێن لیر کڕینی لەکۆمپانیای بازرگانیی بیۆتەکنۆلۆجی نانوکسیا کردووە کە ئەو کۆمپانیایە هی پەکچان و هاوسەرەکەیەتی. پاش ماوەیێک کە بەڵگەکان بڵاو کرانەوە وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند کە تەنها 507 هەزار لیر کڕین ئەنجام دراوە و کۆمپانیای ئاماژەپێکراو کەلوپەلەکەی بە کەمتر لە نرخی وەزارەتی بازرگانی فرۆشتووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.