خبر 2021-04-21 06:43 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
لە کاردانەوەیێکدا بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ مەزڵووم کۆبانی؛

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا باڵیۆزی سویدی بانگهێشت کرد

بەشی تورکیا- وەزارەتی دەرەوەی تورکیا باڵیۆزی سویدی لە ئەنقەرە بانگهێشت کرد بەهۆی ئەوەی پیتەر هۆلکفیست وەزیری بەرگریی سوید کۆبوونەوەیێکی ئۆنلاینی لەگەڵ فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات ساز کردبوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژنامەی جمهووریەت بڵاویکرده‌وه‌، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ستافان ھیرستریۆم، باڵیۆزی سویدی لە ئەنقەرە بانگھێشت کردووە و بە توندی سەرکۆنەی دیداری پیتەر هۆلکفیست وەزیری بەرگریی سویدی لەگەڵ مەزڵووم کۆبانی کردووە.

ئەم نیگەرانییەی تورکیا لەکاتێکدایە وەزیری بەرگریی سوید لەڕێی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە لەگەڵ مەزڵووم کۆبانێ فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات کۆبووەتەوە.

پێشتر میدیاکانی هه‌سه‌ده‌ بڵاویانکرده‌وه‌، مه‌زڵووم کۆبانێ و چه‌ند سه‌رکرده‌یه‌کی دیکه‌ی کورد له‌ کوردستانی سووریا بە ئۆنلاین لەگەڵ وه‌زیری به‌رگریی سوید کۆ بوونه‌ته‌وه‌ و گفتوگۆیان ده‌رباره‌ی دۆخی ئیستای سووریا و کوردستانی سووریا و شه‌ڕی داعش کردووە‌.

له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا مه‌زڵوم کۆبانێ داوای له‌ وه‌زیری به‌رگریی سوید کردووه‌، هاوکاری سه‌ربازیی بگه‌یه‌ننه‌ کوردستانی سووریا و یارمه‌تی سه‌ربازییان بدەن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.