خبر 2021-04-19 12:13 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا جارێکی تر سنووری پارێزگای دهۆکیان بۆردومان کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا جارێکی تر سنووری قەزای ئامێدییان لە پارێزگای دهۆک بۆردومان کردەوە.

کوردپرێس:

ئاژانسی هەواڵی PUKmedia رایگەیاند: فڕوكە جەنگییەكانی سوپای توركیا هەر یەك لە چیاكانی مەتین ، وگارە و كورە ژار-یان لە سنووری قەزای ئامێدی بۆردومان کرد.

بە گوێرەی زانیارییەکان بۆردومانەكە تاكوو درەنگانی شەوی یەکشەمە 19ی 4ی 2021 بەردەوامی بووە و فڕۆكەكان بەئاسمانی ناوچەكەدا سووڕاونەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.