خبر 2021-04-15 13:26 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تورکیا هەڕەشەی وەڵام دانەوەی هێرشەکەى باشیک دەکات

بەشی تورکیا- جێگرى سەرۆک کۆمارى تورکیا رایگەیاند، وڵاتەکەى وەڵامى هێرشەکەى باشیک دەداتەو.

کوردپرێس: فوئاد ئۆکتاى جێگرى سەرۆک کۆمارى تورکیا ئەمڕۆ پێنج شەممە ئاماژەى بەوەکرد، هێرشەکەى باشیک بۆ سەر هێزەکانى وڵاتەکەى بێ وەڵام نابێت و وەڵامێکى هاوشێوەى دەدەنەوە.

شەوى رابردوو هاوکات لەگەڵ هێرشە مووشەکيەکەى سەر فڕۆکەخانەى هەولێر چەند مووشەکێک نران بە سەربازگەيەکەوە لە پارێزگاى نەينەوا کە سوپاى تورکياى تێدايە و بەهۆیەوە سەربازێکى تورکیا کوژرا و کەسێکى دیکەش بریندار بوو.

ئەو سەربازگەيە سوپاى تورکياى تێدايە و موشەکى يەکەم لەناو سەربازگەکە کەوتووەتە خوارەوە و زيانەکانى نەزانراون، موشەکى دووەميش لەناو دێى زليکان کەوتووەتە خوارەوە.

سەرچاوە:ناس نیووز

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.