خبر 2021-03-28 12:23 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
پەروین بوڵدان لە دانیشتنی ئەنجومەنی ژنانی ھەدەپە:

پارتی دەسەڵاتدار ناتوانێت HDP دابخات

بەشی تورکیا- ئەنجومەنی ژنانی ھەدەپە بە سەرۆکایەتی پەروین بوڵدان لە ئەنقەرە، دژی داخستنی پارتەکەیان گردبوونەوە و ئەو بڕیارەیان بە بڕیارێکی سیاسی ناو برد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پەروین بوڵدان هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتی گه‌لان (هه‌ده‌په)‌ رایگەیاند پرسی داخستنی هه‌ده‌په‌، کوده‌تایه‌ دژی سیاسه‌تی کورد و دیموکراسیه‌ت له‌ تورکیا، جه‌ختییشی کرده‌وه‌، ئه‌وان به‌ هیچ شێوه‌یێک ناهێڵن پارته‌که‌یان دابخرێت.

پەروین بوڵدان، ھاوسەرۆکی ھەدەپە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ژنانی ھەدەپە رایگەیاند: "دەسەڵات دەیەوێت سیاسەت و ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی تورکیا بێ ھەدەپە دیزایین بکات، چوونکە ئەوان دەزانن ئەگەر ھەدەپە ھەبێت ناتوانن لە ھەڵبژاردنی داھاتوو سەرکەون، داخستنی ھەدەپە گورزێکی گەورەیە لە مافی گەلی کورد و دیموکراسی لە تورکیا".

ھاوسەرۆکی ھەدەپە، گوتیشی: "ئێمە دەستبەرداری ھەدەپە نابین و بە ھەموو شێوەیێک دەیپارێزین".

لەبارەی بڕیاری داخستنی ھەدەپە، ئه‌برۆ گونه‌ی وتەبێژی ھەدەپە گوتی: "تائێستا بە فەرمی ھیچ بڕیارێک بۆ داخستنی ھەدەپە نەگەیشتووەتە دەستمان، بەڵام دەسەڵات پەلە پەلیەتی بۆ جێبەجێ کردنی ئەو بڕیارە، لە بەرامبەردا گەل لە ئاھەنگەکانی نەورۆز وەڵامی دەسەڵاتیان دایەوە".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.