خبر 2021-03-23 07:00 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە نەورۆزدا 34 هەزار گەشتیار ڕوویان کردۆتە پارێزگای هەولێر

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- گەشتوگوزاری هەولێر ئاشکرایدەکات، بۆ نەورۆزی ئەمساڵ تاوەکو ئێستا 34 هەزار گەشتیار ڕوویان لە پارێزگای هەولێر کردووە و پێشبینی زیادبوونی ژمارەی گەشتیارانیش دەکرێت بەهۆی نەمانی قەدەغەی هاتووچۆ لە شارەکانی باشور و ناوەڕاستی عێراق.

کوردپرێس:

نەریمان فازڵ، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری هەولێر (23ی ئازاری 2021) لەلێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، لە چوار ڕۆژی ڕابردوو 34 هەزار گەشتیار هاتوونەتە پارێزگای هەولێر و بۆ ئەمڕۆش بەهۆی ئەوەی لەکاتژمێر 6:00ی بەیانی کە قەدەغەی هاتووچۆی شارەکانی باشور و ناوەڕاستی عیراق هەڵگیراوە، پێشبینی دەکرێت هاتنی گەشتیاران بۆ هەولێر و شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان زیاد بکات.

وتیشى، رێنماییەکانی حکومەت و قەدەغەی هاتووچۆ هۆکارن بۆ کەمبوونەوەی گەشتیاران، بەو هۆیەشەوە بەراورد بە ساڵانی رابردوو، رێژەی هاتنی گەشتیاران لە عێراقەوە بۆ هەولێر بەڕێژەی 50٪ کەمی کردووە.

بەوتەى نەریمان فازڵ "لە جەژنی سەری ساڵ و لە زستاندا، هەندێک چالاکی لەو ناوچانە ئەنجامدرا کە بەفریان لێ دەبارێت، بۆیە لە زستانیش گەشتیارێکی زۆر سەردانی هەولێریان کردووە و بەگشتی لە سەرەتای ئەمساڵەوە نزیکەی 200 هەزار گەشتیار سەردانی هەولێریان کردووە".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.