پەرلەمانتارێکی هەدەپە بەھۆی بەكارھێنانی ئەو پوولەی لە کاتی هاتنی پاپا بڵاو کرایەوە دادگایی دەکرێت
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ئەنقەرە داواكاری گشتیی كۆماری، بڕیاری داوە بەردان ئۆزتورک پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان (HDP) کە لەبارەی پوولی پاپا نووسینێکی بڵاو كردووەتەوە و ئەوەی بە بانگەشە كردن بۆ تیرۆر لەقەڵەم داوە و دوای کردووە دەبێ دادگایی بکرێت.
بەردان ئۆزتورک پەرلەمانتاری ھەدەپە لەبارەی پوولی پاپا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نووسیبووی: "ئەو پوولەی بە مەبەستی سەردانی پاپا ئامادە كراوە و نەخشەی كوردستانی لەسەرە، سیمبۆلی كوردستان و میزیۆپۆتامیایە".
ئەو پەرلەمانتارەی هەدەپە ئاماژەی بەوەش دابوو: "ئەو نەخشەیە یەکێک لە سیمبۆلەکانی کورد و سەنگ و پێگەی نەتەوەی کوردی پاراستووە و ئێمەش دەبێ بیپارێزین، ئەو نەخشەیە خۆ شتێک نییە تازە کەشف کرابێ، بەڵکوو پتر لە ٥ هەزار ساڵە ئێمە لەسەر ئەم ئاو و خاکە دەژین و ئەو پەرچەکردارەی نەیاران جارێکی دیکە ئەو پرسەی هێناویەوە گۆڕێ".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران