خبر 2021-02-18 10:54 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هەشت گومان لێکراوی سەر بە داعش لە توركیا دەستگیر كران

بەشی تورکیا- لە شاری ئەدەنا لە توركیا، دەزگاكانی ئاساییش ئۆپەراسیۆنێكی گەورەیان بۆ دەستگیركردنی چەند ئەندامێكی سەر بە داعش دەستپێكردووە و توانیویانە هەشت کەسیان دەستگیر بكەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسەكانی هەواڵی توركیا بڵاویان کردووەتەوە لەسەر داوای داواكاری گشتی، فەرمانی دەستگیركردن بۆ نۆ ئەندامی سەر بە گرووپی تیرۆرستی داعش دستی پێ كرد و توانیان هەشت کەسیان دەستگیر بكەن، كە چوار کەسیان ناسنامەی عێراقییان هەیە و پێنجیشان ناسنامەی سوورییان هەیە.

بە گوێرەی زانیارییەكان، ئەو كەسانە لەڕێگەی سۆسیال میدیاوە زانیارییان گۆڕیوەتەوە و لەوێ یەكتریان ئاگادار كردووەتەوە تاکوو لە ئەدەنا كردەوەی تیرۆریستی بکەن و دوای لێكۆڵنەوەکان دەركەوتووە کە ڕاستە ئەو كەسانە ئامادەكارییان بۆ کردەوەی تیرۆریستی کردووە.

سەرچاوە: باسنیووز

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.