خبر 2021-02-16 05:37 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دەزگا ئەمنییەکانی هەرێم ئەو ئۆتۆمبێلەیان دۆزییەوە کە مووشەکەکانی ئاراستەی هەولێر کردبوو

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان توانییان ئەو ئۆتۆمبێلە بدۆزنەوە کە مووشەکەکانی ئاراستەی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان کردبوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پەیجی فەرمیی دژە تیرۆری هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوی کردەوە، دوابەدوای هێرشە مووشەکییەکەی شەوی دووشەممەی سەر هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان و هاوپەیمانان توانییان ئەو ئۆتۆمبێلە بدۆزنەوە کە مووشەکەکانی ئاراستەی هەولێر کردبوو.

پەیجەکە هیچ وردەکارییێکی دیکەی ئاشکرا نەکردووە و رایگەیاندووە: "دوای کۆتایی هاتنی لێکۆڵینەوەکان زانیاریی زیاتر دەخەینە روو".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.