مەسروور بارزانی:
هێزه ئەمنیەکانمان لێکۆڵینەوەیێکی وردیان لەبارەی هێرشە مووشەکییەکەی هەولێر ده‌ست پێکردووه
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشە مووشەکیەکەی ئەمشەوی هەولێر هاتە دەنگ و دەڵێت هێزه ئەمنیەکانمان لێکۆڵینەوەیێکی وردیان لەبارەی هێرشە مووشەکییەکەی هەولێر ده‌ست پێکردووه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی لە توویتێکدا لە هەژماری خۆی بڵاوی کردووەتەوە، بە توندی سه‌رکۆنه‌ی هێرشە مووشەکییەکەی ئەمشەوی هەولێر دەکەم و لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەیوەندیدام بۆ هه‌ماهه‌نگیی پێویست بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م کرده‌وه تیرۆریستییه.
ناوبراو دەشڵێت، داوا له کوردستانییان دەکەم ئارام بن.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێم جەختی لەوەش کردووەتەوە، هێزه ئەمنیەکانمان لێکۆڵینەوەیێکی وردیان ده‌ست پێکردووه و له‌گه‌ڵ مستەفا کازمی له په‌یوه‌ندیدام بۆ هه‌ماهه‌نگیی پێویست بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م کرده‌وه تیرۆریستییه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران