خبر 2021-02-02 11:33 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تورکیا بۆردوومانی ناوچە جیێ نیشتەجێبوونەکانی پارێزگای سلێمانی ده‌کات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی سوپای تورکیا ناوچه‌ سنووریه‌کانی ده‌ڤه‌ری پشده‌ریان له‌ ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین بۆردوومان کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌رچاوه‌یێکی ئه‌منی به‌ خه‌ندان-ی راگه‌یاندووە ئه‌مڕۆ فڕۆکه‌ جه‌نگیه‌کانی تورکیا حه‌وت جار گوندی "شێنێ"یان له‌ سنووری ده‌ڤه‌ری پشده‌ر بۆردوومان کرد، زیان به‌ ژماره‌یێک ڕه‌ز و باخ و خانووی هاوڵاتیانی گونده‌که‌ گه‌یشتووه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد، بۆردوومانه‌که‌ هیچ زیانێکی گیانیی لێنه‌که‌وتوه‌ته‌وه‌، به‌رله‌وه‌ی بۆردوومانیش ئه‌نجام بدرێت، فڕۆکه‌ جه‌نگیه‌کان به‌سه‌ر ئاسمانی ناوچه‌که‌ و قه‌ندیل سووڕاونه‌ته‌وه‌.

شایانی باسە گوندی شێنی یەکەمجارە لەلایەن تورکیاوە بۆردوومان دەکرێت و شوێنی بۆردوومانەکە تەنها 500 مەتر لە ماڵ و خانووەکانی خەڵکی گوندەکە دوورە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.