پەکەکە ئاماری ساڵی 2020ی شەڕی دژبە تورکیای بڵاو کردەوە
بەشی تورکیا- ناوه‌ندی پاراستنی گه‌ل (نه‌په‌گه) كه فه‌رمانده‌یی هێزه سه‌ربازییه‌كانی په‌كه‌كه‌یه ئاماری شه‌ڕ و تێكهه‌ڵچوونه‌كانی ساڵی رابردووی بڵاوكرده‌وه و به پێی ئاماره‌كه له‌و ساڵه‌دا زیاتر له هه‌زار سه‌ربازی تورك كوژراون و 385 گه‌ریلاش کوژراون
کوردپرێس:.
ناوه‌ندی پاراستنی گه‌ل (نه‌په‌گه) له ئاماره‌كه‌یدا باسی له‌وه كردووه، كه له ساڵی 2020دا سوپای توركیا 122 ئۆپراسیۆنی زه‌مینی، هه‌زار و 589 هێرشی ئاسمانی و 206 هێرشی به تۆپخانه‌ی و هاوه‌ن و تانك ئه‌نجام داوه.
باسی له‌وه‌ش كردووه، له‌و شه‌ڕو تێكهه‌ڵچوونانه‌دا هه‌زار و 5 سه‌رباز و پله‌داری تورك كوژراون و 105 كه‌سیش برینداربوون و به‌ده‌یان ئۆتۆمبێل و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازیش تێكشكێنراون و گورز له 12 هه‌لیكۆپته‌ر وه‌شێنراوه.
نه‌په‌گه ئاشكراشی كردووه، كه ساڵی رابردوو گه‌ریلاكانیان 397 چالاكییان ئه‌نجامداوه و له‌شه‌ڕ و هێرشه‌كانی توركیادا 385 گه‌ریلایان کوژراون و 10 گه‌ریلاشیان به دیل گیراون.
بۆچوونی بەکارهێنەران